بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد عەلی فازل ڕایگەیاند کە وەبەرهێنانی کارەبا بۆ یەکەم جار لە عێراق گەیشتووەتە 27 هەزار مێگاوات.
ناوبراو وتی: بۆ یەکەم جار لە سەرەتای پاییزی ڕابردووەتەوە پرۆژەیەکی گرنگ بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی کارەبا خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و لەم ماوەیەدا ڕێژەی وەبەرهێنانی کارەبا گەیشتە 27 هەزار و 320 مێگاوات کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 3 هەزار مێگاوات زیاترە.
زیاد عەلی فازل ڕایگەیاندووە کە ئەم دەسکەوتە ئەنجامی پشتیوانییەکانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرەڕای هەبوونی کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەرتی کارەبا بە تایبەت کەمبوونی نزیکەی 7 ملیۆن مەتری سێجا غازی هاوردەکراوی ڕۆژانە مسۆگەر بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە وەزارەتی کارەبا بەڵێنەکانی خۆیی لە بەرامبەر خەڵک، حکومەت و پەرلەمان جێبەجێ کردووە./.