بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ تاجانی وەزیری دەرەوەی ئیتالیا وتی: کاریگەری ئەم قەیرانەش تەنیا لە سەر کەرتی وەبەرهێنان نەبووە بەڵکوو کەرتەکانی دیکەشی وەک زنجیرەی دابینکردن، خزمەتگوزارییەکانی لۆجستی، بیمە و …. خستووەتە ژێر کاریگەری خۆیەوە.
ناوبراو وتی: ڕەوتی بازرگانی لە گەڵ هەندێک هاوبەشی سەرەکی لە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، چین، ژاپۆن و هیندستان، ڕوبەڕوی زیاترین مەترسی بووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئیتالیا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگری لە زیاتربوونی کاریگەرییەکانی ئەم قەیرانە لە سەر کەرتی ئابوری و بازرگانی دەگرێتەبەر./.