بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی Trade Map کە نەخشەی بازرگانی وڵاتان بۆ هەناردە و هاوردە دەخاتەڕوو، ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و بەڕازیل لە ساڵی ڕابردوو، یەک ملیار و 257 ملیۆن و 56 هەزار دۆلار بووە کە هەناردەی عێراق بۆ ئەو وڵاتە تەنیا لە سەدا 1.7 ی ئەم ڕێژەیە بووە.
بە پێی ئامارەکانی ئەو پێگەیە، عێراق لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تەنیا سووتەمەنیی بە بڕی 2 ملیۆن و 394 هەزار دۆلار هەناردەی بەڕازیل کردووە.
هاوردەی عێراقیش لەو وڵاتە 54 جۆرە کاڵای لە خۆ گرتووە و بڕەکەشی یەک ملیار و 254 ملیۆن و 662 هەزار دۆلار بووە. زۆرترینی ئەو کاڵا و بەرهەمانەش کە لە بەڕازیلەوە هاوردەی عێراق کراوە، جۆرەکانی شیرینی بە بڕی 477 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بووە./.