بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان لە وەڵامی پەیوەندی تەلەفوونی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، جەختیکردەوە کە ڕادەی پەیوەندییە سیاسی، ئابوری، ئایینی و ڕۆشنبیرییەکانی ئێران و عێراق پێویست بە هیچ ڕوونکردنەوەیەک ناکات.
ناوبراو هیوای خواست کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە خولی نوێدا گەشە و بەرەوپێشچوونی زیاتر بە خۆوە ببینێت.
پزیشکیان وتی: گرنگییەکی زۆر بە وڵاتی گەورەی عێراق دەدەین و دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری عێراقیش دەکەین بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران.
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران وتی: تاران و بەغدا لە زۆربەی پرسەکاندا هەڵوێستی هاوبەشیان هەیە و ئەمەش بەستێنی گونجاوە بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان./.