بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەلک حوسی سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن هاوکێشەی بەندەر لە بەرامبەر بەندەر و فڕۆکەخانە لە بەرامبەر فڕۆکەخانەی بە سعوودییەکان ڕاگەیاندووە. پاش ئەم لێدوانانەش میدیاکانی سەر بە بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێنە و زانیاری تایبەتیان لە فڕۆکەخانە و بەندەرە گرنگەکانی سعوودیە بڵاو کردەوە.
وێنەکان تایبەت بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلک خالیدی ڕیاز، فڕۆکەخانەی مەلک عەبدولعەزیزی جەدە، فڕۆکەخانەی مەلک فەهدی دەمام، بەندەری ڕەئس تەنورە، بەندەری جیزان، بەندەری جەدە و بەندەری مەلک عەبدوڵڵا لە شارۆچکەی ئابوری مەلک عەبدوڵڵایە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن بەرامبەر بە سعوودییەکان ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا دەیەوێت شەڕێکی نوێ دەست پێبکات، ئەگەر دەتانەوێت تاقییبکەنەوە.
عەبدولمەلک حوسی ڕایگەیاندووە کە ئەگەر دەسەڵاتدارانی سعوودیە بۆ خۆیان و خەڵکی وڵاتەکەیان ئاسایش و سەقامگیرییان دەوێت با واز لە پیلانگێڕییەکان لە دژی گەلی یەمەن بێنن./.