بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەزا قوربانی ڕایگەیاندووە کە بازرگانی دەرەکی چەندین بابەتی وەک هەناردە، هاوردە و ترانزێت لە خۆ دەگرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەناردەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی لە سنوری پەروێزخانەوە 263 ملیۆن دۆلار بە کێشی 680 هەزار تەن بووە.
بەڕێوەبەری گومرکی پەروێزخان هەروەها ڕایگەیاندووە کە لەم ماوەیەدا 800 ملیۆن دۆلار کاڵای ترانزێتی بە کێشی یەک ملیۆن و 587 هەزار تەن بووە و لە بواری ترانزێتدا سنوری پەروێزخان بۆ سێهەم مانگی بەردەوام پلەی یەکەمی ئێرانی بە دەست هێناوە.
ڕاشیگەیاندووە کە نەوت یەکەم کاڵای ترانزێتکراو لە سنوری پەروێزخانەوە بووە کە بە ئامانجی وڵاتانی ئیمارات، هیندستان، بەندەرەکانی باشور و هەروەها ناوچەکانی ئازادی ئێران هەناردە کراوە./.