بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئەزموونێکی دیمۆکراتیک ناو بردووە و بەم بۆنەی پیرۆزبایی لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا هیوای خواستووە کە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران یارمەتیدەری چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ناوچەکە و جیهان بێت.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری ئێران، پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان کردووە و داوایکردووە تەواوکەری ڕێگای سەرۆک کۆماری شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بێت و خولی سەرۆکایەتیشی ببێتە قۆناغێکی نوێی سیاسی کە یارمەتیدەری چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ناوچەکە و جیهان بێت./.