بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی هەڵبژاردنی مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ڕاگەیاند.
سودانی بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو و نوێی ئێران و گەلی ئەم وڵاتە، هیوای سەرکەوتنی خواستووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە سەر مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە پەیوەندی و هاوکارییەکان لە باڵاترین ئاستدا بەردەوام دەبێت./.