بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری پزیشکی ڕایانگەیاندووە کە دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە، ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە چارەسەرکردنی توشبووان لە ڕێگای بەکارهێنانی حەب و دەرمانەوە.
ئەو چارەسەرانەی پێشتر بۆ توشبووان دەگیرانەبەر بۆ سەرجەمیان سوودی نەبووە و نەزانینی هۆکاری سەرەکی توشبوون بەو نەخۆشییەش ڕێگر بووە لە دۆزینەوەی چارەسەری نوێ بۆ نەخۆشییەکە.
نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە بە هەڵە پەلاماردانی ڕیخۆڵەکانە لە لایەن کۆئەندامی بەرگری جەستەوە و بەم هۆیەشەوە نیشانەکانی وەک سک ئێشە، سکچوون و خوێن لە پیسایی توشبوواندا بەدی دەکرێت.
لەوانەیە توشبووان لەپڕ تووشی دابەزینی کێش و داهێزران و ماندووێتی ببن.
لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە کە بەرزی بۆماوەیی ETS2 ئەگەری توشبوون بەو جۆرە نەخۆشییە زیاتر دەکات.
هەرچەندە بە شێوەیەکی ورد حەبێک بەدی ناکرێت بۆ بە ئامانجگرتنی ئەو بۆماوەییە بەڵام لەوانەیە حەب و دەرمانە بە ڕەچەگتە نووسراوەکان کاریگەری بکەنە سەری.
پسپۆڕان ئاماژە بە جۆرە حەبێکی چارەسەری شێرپەنجە دەدەن کە پێی دەوترێت MEK inhibitors.
بەڵام ئەم جۆرە حەبە دوور نییە کاریگەری نەرێنی بکاتە سەر ئەندامەکانی دیکەی جەستە و توێژەران هەوڵ دەدەن ڕێگاچارەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ حەب و دەرمان بگەنە خانەکانی نەخۆشەکان./.