بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو بووەتەوە، هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران خواستووە.
لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە کە بە ناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە هەرێم و عێراق چاومان لە برەودان بە پەیوەندی لەمێژینەی دۆستانە و بەردەوامی هاوکاری هاوبەشە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و دراوسێیەتی باش./.