بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەم شێوازەیە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
سوپاسی خودای گەورە و بەخشندە دەکەین کە بە ئیرادە و یارمەتی ئەو گەلی گەورەی ئێران لەوەدا سەرکەوتوو بوو پاش کارەساتی قورسی نەبوونی سەرۆک کۆماری شەهید، لە ماوەیەکی کورتی یاساییدا، گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار ڕێکبخات و لە دوو هەینی یەک لە دوای یەکدا، هەڵبژاردنێکی ئازاد و شەفاف بەڕێوە ببات و لە نێوان چەندین کاندیددا بە زۆرینەی دەنگەکان سەرۆک کۆماری وڵات هەڵبژێرن.
بەرپرسانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان بە خوڵەی پێویست و پاراستنی دەنگەکانی خەڵکم ئەرکی خۆیان بە جێهێنا و خەڵکی ئازیز بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی هاتنە گۆڕەپانەکەوە و دیمەنێکی زۆر جوانیان لە پێکەوەبوون و یەکڕیزی تۆمار کرد و لە دوو خولی هەڵبژاردنەکاندا 55 ملیۆن دەنگیان خستە سندوقەکانەوە.
ئەم هەنگاوە گەورەیە لە ڕوبەڕوبونەوەی پیلانی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان کە دوژمنانی گەلی ئێران هەوڵیان بۆ دەدا، کارێکی دەرەوشاوە و لەبیرنەکراوە و سەرجەم کاندیدەکان و ئەوانەی کە بۆ سەرکەوتنیان چەندین هەفتە هەوڵ و ماندووبوونیان هەبوو، لەم شانازییەدا هاوبەشن.
ئێستا گەلی ئێران سەرۆک کۆماری خۆیی هەڵبژاردووە. پیرۆزبایی لە گەل و سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو و سەرجەم چالاکوانانی ئەم بوارە بە تایبەت گەنجە چالاکەکانی ناوەندی هەڵبژاردنی هەر یەک لە کاندیدەکان دەکەم و هەمووان بانگهێشتی هاوکاری و یەکڕیزی بۆ پێشکەوتن و سەربەرزی زیاتری وڵات دەکەم. شیاوی ئەوەیە کە کێبڕکێی سەردەمی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بکرێتە هەڵسووکەوتی دۆستانە و هەر کەس لە ئاستی توانای خۆیدا بۆ ئاوەدانی زیاتری وڵات هەوڵ بدات.
پیرۆزبایی لە بەڕێز دکتۆر پزیشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی خەڵک دەکەم و ئامۆژگاری ئەوەش دەکەم بە پشت بەستن بە یارمەتی خودای گەورە بیر لە ئاسۆیەکی بەرز و ڕوونتر بۆ وڵات بکاتەوە و لە درێژەی ڕێگای شەهید ڕەئیسی کەڵک لە سەرجەم تواناکان بە تایبەت سەرچاوەی مرۆیی گەنج و شۆڕشگێڕ و ئیماندار بۆ ئاسایش و ئاسوودەیی خەڵک و پێشکەوتنی وڵات وەربگرێت./.