بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانیدا هاتووە کە بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لەم دەرفەتەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برایەتی لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندی و بەها باڵاکانی نێوانمان دووپات دەکەینەوە.
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەم حیزبە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی هاوکاری و کاری پێکەوەییە لە بوارە جیاوازەکان و گەشەپێدانی هاوئاهەنگییەکان.
بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە کە دڵنیاین کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرکردایەتی پزیشکیان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پێناو پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێ./.