بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان کردووە بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران.
تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا هیوای خواستووە لە سەردەمی سەرۆکایەتی پزیشکیاندا پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵاتی عێراق و ئێران بە تایبەت پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جیاجیاکاندا گەشەی زیاتر بە خۆوە ببینێت./.