بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی هەینی 5 ی تەمموزی 2024 هەڵبژاردنەکانی خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەچوو.
مەسعود پزیشکیان بە 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگ بووە سەرۆک کۆماری نۆیەمی ئێران.
هەروەها سەعید جەلیلی کاندیدی دیکەی هەڵبژاردنەکان 13 ملیۆن و 538 هەزار و 179 دەنگی بە دەست نەهێنا.
ڕێژەی بەشداری خەڵک لەم هەڵبژاردنانەدا لە سەدا 49.8 بووە و لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات 30 ملیۆن و 530 هەزار و 157 کەس بەشدارییان کردووە./.