بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەیار دەوڵەمەندە بە مادە خۆراکییە ڕووەکییەکان و ڤیتامین K، سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ ترشی پانتۆتینیک و مۆلییدینیۆم سی، فسفۆر، مەگنسیۆم و ڤیتامین B1، هەروەها خەیار کەم کالۆرییە و ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی تەندرووست و سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین K کە گرنگە بۆ مەینبوونی خوێن و تەندرووستی ئێسک، سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین سییە کە گرنگە بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە و بەرهەمهێنانی کۆلاجین.
لە سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی خەیار لە وەرزی گەرمادا دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەین:
بەسوودە بۆ پاککردنەوە جەستە لە ژەهر و شێدارکردنەوەی.
یارمەتی کرداری هەرس دەدات.
ئاستی شەکری خوێن ڕێکدەخاتەوە.
یارمەتیدەرە لە دابەزینی کێش.
تەندرووستی پێست باشتر دەکات./.