بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح بەرامبەر بە مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاندووە کە سەرکەوتنی جەنابتان لەم کاتە هەستیارەی ناوچەکە و جیهان، دەرفەتێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی داهاتووی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران و هەروەها هەرێمی کوردستان.
لەو پەیامەدا هاتووە کە بە گەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئیسلامی ئێران و لە کانگای دڵەوە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە خزمەتکردن بە گەلی ئازیزی ئێران و دابینکردنی خۆشگوزەرانی و فەراهەمکردنی ئاسوودەیی و پێشکەوتن.
سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە بەشی کۆتایی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە سەرکەوتنی جەنابتان لەم کاتە هەستیارەی ناوچەکە و جیهان دەرفەتێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی داهاتووی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق و هەروەها هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و دراوسێیەتی و پرۆژەی هاوبەش کە لە خزمەت خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی بەردەوام و ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا بێت./.