بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەڵبژاردنەکانیان بە ڕۆژێکی باش و ڕۆژی چالاکبوونی خەڵک بۆ ڕووداوێکی گرنگی سیاسی ناو برد و وتیان: هیوادارین خەڵک بە هەڵبژاردنی خۆیان ئەمڕۆ پرۆسەکە تەواو بکەن تا سبەی شەممە سەرۆک کۆمارمان هەبێت.
بەڕێزیان بە ئاماژە بە بەشداری بەرچاوی خەڵک لەم خولەی هەڵبژاردنەکان وتیان: هیوادارین خودای گەورە گەلی ئێران سەرکەوتوو و وڵات ئاوەدانتر بکات./.