بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەندریا دی دومینیکۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، ڕایگەیاند کە ئەم ڕێکخراوە بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە زیاتر لە 37 هەزار کەس لە تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا شەهید بوون و 110 هەزار کەسیش غەززەیان بە جێهێشتووە، کۆی گشتی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بە نزیکەی 2 ملیۆن و 100 هەزار کەس دەخەمڵێنێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە نێوان 300 تا 350 هەزار کەس هێشتا لە باکوری غەززەدان و توانای گواستنەوەیان بۆ باشوری غەززە نییە.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لە هەر 10 دانیشتووی کەرتی غەززە، 9 کەس لانیکەم یەک جار و لە هەندێک کاتدا 10 جار ئاوارە بوون.
دومینیکۆ ڕایگەیاندووە کە ئەو خەڵکەی ئاوارە دەبن دیسانەوە کۆنتڕۆڵی ژیانی خۆیان بە تەواوی دەکەن و ئاوارەبوونەکەیان هێندە دووبارە بووەتەوە کە لە هەندێک کاتدا بە ئاوارە هەژمار ناکرێن./.