بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی MSNBC لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەگەری شەڕی نوێدا ڕووبەڕووی بەهێزترین سوپای ناحکومی ناوچەکە دەبێتەوە و کاریگەرتر لە زۆربەی سوپاکانی ناوچەکە شەڕ دەکات.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە حزبوڵڵای 2024 گەورەتر، پڕچەکتر، بەئەزموونتر و لە ڕووی سیاسییەوە بەهێزترە لە حزبوڵڵای 2006 و لەم دۆخەی ئێستادا سوپایەکە کە خاوەنی 200 هەزار مووشەک و ڕۆکێتە بە هێز و کاریگەری جۆربەجۆرەوە.
ڕاپۆرتەکە جەختیکردووەتەوە کە لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێکی نوێ، مووشەکەکانی حزبوڵڵا دەتوانن هەر بنکە و بارەگایەک لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین و هەروەها ژێرخانەکانی وەک فڕۆکەخانەکان، بەندەرەکان، تۆڕەکانی کارەبا و وێستگەکان بکەنە ئامانج./.