بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد موخبر ئەمڕۆ پێنج شەممە 4 ی تەمموزی 2024 لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان و لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی شانگهای لە گەڵ شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین کۆبووە.
موخبر وتی: ئیرادەی سەرکردایەتی ئێران و چین، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکانە بە تایبەت لە بوارەکانی ئابوری، بازرگانی و وزە.
ناوبراو وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و چین لە سەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر و بەردەوام لە گەشەسەندندایە.
سەرۆک کۆماری چینیش لەو کۆبوونەوەدا هاوخەمی خۆی دیسانەوە بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری پێشووی ئیسلامی ئێران دەربڕی و وتی: سیاسەتی چین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و کاریگەری لە هۆکارە دەرەکییەکان وەرناگرێت.
شی جین پینگ وتی کە پەکین پلانی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی لە گەڵ تاران هەیە./.