بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توو لە گەڵ ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە، سوودێکی زۆریشی هەیە و بە چەندین ڕەنگی سپی، سوور و ڕەش بوونی هەیە و دەتوانرێت بە تازەیی یان بە شێوەی وشککراوی بخورێت.
سوود و گرنگی خواردنی دۆشاوی تووی سپی لە ڕووی تەندرووستییەوە بریتین لە:
چارەسەر و بەسوودە بۆ نەمانی کیسی هێلکەدان و تێکچوونی سووری مانگانە و پاککردنەوە و هەوکردنی زێی خانمان.
یارمەتی کرداری هەرس و تەندرووستی گەدە دەدات.
ئامرازێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە.
چارەسەر و بەسوودە بۆ سەرمابوون و پژمین.
ئازاری ماسولکەکان کەم دەکاتەوە.
ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی ڕەبۆ.
سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە و ڕێگری لە زیپکە دەکات، یارمەتی درووستکردنی کۆلاجین دەدات کە پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت.
یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خەراپی خوێن دەدات و چەوری جگەر ناهێڵیت.
دژە ئۆکسان و میکرۆبە و ئەمەش یارمەتی تەندرووستی دەم و ددان دەدات. ڕێگری لە کلۆربوونی ددان، هەوکردنی پوک و بەکتریای خەراپی دەم دەدات.
شەکری خوێن ڕێکدەخات و کۆنتڕۆڵی دەکات.
مەترسی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە و گەدە کەم دەکاتەوە.
قەبزی کەم دەکاتەوە.
بەسوودە بۆ کەم خوێنی و مادەی ئاسن زیاد دەکات.
بەسوودە بۆ گەشەی منداڵ.
مادەکانی ناوی رۆڵ دەبینن وەک چارەسەرێک بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو، یارمەتی هاوسەنگکردنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا دەدات./.