بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ پێنج شەممە 4 ی تەمموزی 2024 لە وەڵامی تیرۆری فەرماندەی حاجی ئەبو نیعمە لە فەرماندە مەیدانییەکانی، بە 200 ڕۆکێت هێرشی کردووەتە سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی.
لەو هێرشەدا بارەگای نوێی فەرماندەیی تیپی 91، بارەگای فەرماندەیی لەشکری 7، بارەگای فەرماندەیی یەکەی 210 و بارەگای فەرماندەیی تۆپخانەیی سەر بە یەکەی 210 کراونەتە ئامانج.
حزبوڵڵای لوبنان هەروەها هێرشی کردووەتە سەر بنکەی هەواڵگری ناوچەی باکوری میشار و بارەگای فەرماندەیی تیپی حەرمون 810 و بنکەی سەرەکی یەکەی 146 ی ئیلانیا و بارەگای تیپی گولانی و یەکەی ئیگور لە بنکەی سەربازیی شەراغا./.