بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود بارزانی لە شاری بەغدا لە گەڵ محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا بیروڕایان سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و مەسعود بارزانی ئامانج و هۆکارەکانی سەردانەکەی بۆ بەغدا خستەڕوو.
محەممەد کازم ئالی سادق ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە بایەخەوە سەیری سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا دەکات و پشتیوانیەتی.
ناوبراو هیوای خواست ئەنجامی ئەرێنی لەم سەردانە بکەوێتەوە و کار بەو ڕێکەوتنانە بکرێت کە لە نێوان لایەنە عێراقییەکاندا هەیە./.