بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە توێژینەوە تەندرووستییەکاندا هاتووە کە ڕاکردنی لەسەرخۆ هاتووچۆی ئۆکسجین بۆ سییەکان و قاچەکان باشتر دەکات و بە ماندووبوونێکی کەمتر دەتوانرێت مەودایەکی زیاتر ببڕێت.
باسی ئەوەشیان کردووە کە ڕاکردن بە خێرایی خەڵکانێکی زۆر بە مەبەستی تواندنەوەی چەوریی کەڵەکەبوو و دابەزاندنی کێشی زیادەی جەستە ئەنجامی دەدەن و دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنەکانی سترێس و بەم هۆیەوە لە بری ئەوەی سوود بە تەندرووستی مرۆڤ بگەێنێت، زیانی پێدەگەێنن.
خێراییەکی لەسەرخۆ و مامناوەند بە گونجاوترین وەرزش دانراوە کە لە گەڵ سرووستی مرۆڤ یەکدەگرێتەوە.
توێژینەوەکان باسیان لەوە کردووە کە ڕاکردنی لەسەرخۆ دەبێتە هۆی ڕاگرتنی هاوسەنگی شەکری خوێن و تەندرووستی دڵ باشتر دەپارێزرێت.
هەروەها ڕاکردنی لەسەرخۆ زیانی کەم بە جەستە دەگەێنێت و دەتوانێت لە هەر شوێنێک ئەنجام بدرێت، تەنانەت دەتوانرێت بکرێتە جێگرەوەیەکی باش بۆ گەشت و سەیرانەکان./.