بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی: بە بێ ڕاگرتنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کە بە سەرۆکایەتی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە دەکرێت، ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت تورکیا پارێزراو نابێت. ئاسایشی ئەنکەرە، بەغدا، غەززە، ئەمان و پایتەختەکانی دیکەی ناوچەکە لێک جیا نییە و پەیوەندییان پێکەوە هەیە.
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیکردەوە کە زیاتربوونی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و زمانی هەڕەشە لە دژی لوبنان، نیگەرانییەکان سەبارەت بە داهاتووی ناوچەکە زیاتر دەکات.
وتیشی کە نتانیاهۆ وەک شێت هەڵسووکەوت دەکات نەک وەک کەسێکی بەرپرس./.