بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە لە پێناو جێبەجێکردنی یاسای ” بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و سەرکێشی و کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ” و بە تایبەت بە گرنگیدان بە بڕگەی 5 ی ئەو یاسایە، ئەم ئەمریکییانەی خوارەوە بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕێگای سەرکوتکردنی ناڕەزایەتی ئاشتیخوازانەی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکانی ئەو وڵاتە کە لە چوارچێوەی پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین بە تایبەت خەڵکی غەززە و دژ بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کراوە، دەخرێنە ڕیزی سزا و گەمارۆکانەوە:
1 – ڤیلیام (بیلی) هیچنز بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی لە ویلایەتی جۆرجیا.
2 – ئیدی گریر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکانی ویلایەتی جۆرجیا.
3 – لیندا جەی ستۆمپ کۆرنیک بەڕێوەبەری پۆلیسی زانکۆی فلۆریدا.
4 – پامێلا سمیس بەڕێوەبەری پۆلیسی واشنتن دی سی.
5 – جێفری کارۆل یاریدەدەری جێبەجێکاری بەڕێوەبەری پۆلیسی واشنتن دی سی.
6 – کارل جاکۆبسن بەڕێوەبەری پۆلیسی نیو هیڤن.
7 – شەین ستریپی یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی زانکۆی تەکساس.
8 – مایکل کۆکس بەڕێوەبەری پۆلیسی بۆستن.
9 – سکۆت دانین بەڕێوەبەری بەشی ناوەندی پۆلیسی زانکۆی ئیندیانا.
10 – مایکل تۆمپسۆن بەڕێوەبەری پۆلیسی زانکۆی ئەریزۆنا.
11 – جۆن برۆکی بەڕێوەبەری پۆلیسی زانکۆی لۆنگ بیچ لە کالیفۆڕنیا.
بە پێی بڕگەکانی شەشەم، حەوتەم و هەشتەمی یاسای ئاماژەپێدراو، ئەو کەسانەی ناویان هێنراوە، کەوتوونەتە ژێر قەدەغەکردنی پێدانی ڤێزە و چوونەوە ناو خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەورەها بلۆککردنی هەژماری بانکی و داراییەکانی دیکە و دەستبەسەرداگرتنی هەر موڵک و ماڵێکی دیکە لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران./.