بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئەمرۆ چوارشەممە 3 ی تەمموزی 2024 بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
بارزانی پاش ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند کە ئامانج لە سەردانەکەی پتەوکردن و زیاترکردنی ئەو هەوڵانەیە کە تا ئێستا هەبووە و بووەتە ئامرازی بەرەوپێشچوونی ڕاستەقینە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی.
بڕیارە سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە گەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆببێتەوە./.