بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا یەحیا سەریع وتی: ئێمە بە هاوکاری و هاوبەشی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق هێرشێکی مووشەکیمان کردووەتە سەر ئامانجێکی هەستیار لە بەندەری حەیفا.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێرشەکە لە ڕێگای مووشەکی کرۆز و سەرکەوتوو بووە.
ئەو بەرپرسەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: هێزەکانی ئێمە تا کۆتایی بە هێرش و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و کۆتایی هێنان بە گەمارۆی کەرتی غەززە، درێژە بە هێرشەکانیان بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی دەدەن./.