بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیهاد تاها ڕایگەیاند: ئەوەی داهاتووی غەززە دیاری دەکات گەلی فەڵەستینە نەک واشنتن و تەل ئەبیب.
ناوبراو بە ئاماژە بە نێوەندگێڕییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکان، وتی: دەبێت ڕژێمی زایۆنیستی پابەندی بڕیار و یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت و هێرش و دەسدرێژییەکانی ڕابگرێت، هەروەها دەبێت ئەمریکا گوشارە بخاتە سەر بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ قبووڵکردنی ئاگربەست.
وتەبێژی حەماس وتی: هەڵوێستەکانی ئەمریکا لە سەرەتاوە تا ئێستا پشتیوانییەک بۆ ڕژێمی زایۆنیستی و تاوانەکانی لە غەززە بووە./.