بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ڕۆژی سێ شەممە 2 ی تەمموزی 2024، ئاماری ڕۆژانەی شەهید و بریندارەکانی شەڕ و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستیندا هاتووە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو تەرمی 25 شەهید و 81 برینداری هێرشی زایۆنیستەکان گەێندراونەتە نەخۆشخانەکانی ئەم ناوچەیە.
ئەو وەزارەتە ڕایگەیاندووە کە هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە قوربانیان لە ژێر بینا ڕووخاوەکاندان یان لە ڕێگاوبان و کۆڵانەکادا کەوتوون و دەستی هێزە فریاگوزارەکان بە ئاسانی بەوان ناگات.
بە پێی دوایین ئاماریش، ژمارەی گشتی شەهیدانی شەڕ و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە 37 هەزار و 925 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 87 هەزار و 141 کەس./.