بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهاتیر محەممەد سەرۆک وەزیرانە 93 ساڵەکەی مالیزیا کە زیاتر لە سێ خول سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە موسڵمانەی لە ئەستۆ بووە، لە چاوپێکەوتنێکدا جەختیکردووەتەوە کە دەبێت لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هاوبەشەکانی جیهان بە تایبەت ئەەوەی کە لە فەڵەستیندا کاریگەرییان هەیە، چاکسازی بکرێت.
ناوبراو وتی: هیچ کەسێک چاوەڕوانی ئەو ڕووداوانەی نەدەکرد کە لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا بۆ خەڵکی فەڵەستین ڕوویان داوە.
سەرۆک وەزیرانی مالیزیا بە ئاماژە بە دەیان ساڵ تاوان و دەسدرێژیی زایۆنیستەکان لە دژی گەلی فەڵەستین، وتی: زایۆنیستەکان زیاتر لە 70 ساڵە کە فەڵەستینییەکان سەرکوت دەکەن، ئەوان لە خاکی فەڵەستیندا شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانیان درووست کردووە، شاری قودسیان کردووەتە پایتەختی خۆیان و هەموو ئەمانەش لە دژی مافە ڕەواکانی گەلی فەڵەستین و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
مەهاتیر محەممەد وتی: کاتێک گەلی فەڵەستین سەرکوت دەکرێن، مافی ڕووبەڕووبوونەوەی زایۆنیستەکانیان هەیە و من پێم ئەمە هەمان ئەو مافەیە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ئەنجامیان داوە./.