بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: 36 ساڵ بە سەر هێرشە تیرۆریستی و نامرۆڤانەکەی ئەمریکا بۆ سەر فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی ئێران لە ئاسمانی کەنداوی فارس تێپەڕ دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند: پێشێلکردنی مافی گەلی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە بە شێوازی جۆربەجۆر بە تایبەت بە سزا نایاسایی و زاڵمانەکان بەردەوامە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەکالەت، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پشتیوانی هەمەلایەنەی ئەمریکا لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەڵەستین، لاپەڕەیەکی خوێنینی دیکەیە لە دەفتەری تاوانەکانی سەرکردەکانی ئەو وڵاتە لە کۆمەڵکوژی، کوشتار، سەپاندنی قاتوقوڕی، داگیرکاری و کاولکاری.
باقری ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەموو هێزێکەوە لە بەرامبەر ئەم تاوانانەدا ڕاوەستاوە.
باقری ڕایگەیاند: 12 ی پووشپەڕ لە ڕۆژژمێری ئێراندا ڕۆژی ئاشکرابوونی مافی مرۆڤی ئەمریکییە. دەستێوەردانە نایاساییەکانی ئەمریکا لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان ئەو وڵاتەی کردووەتە یەکێک لە گەورەترین پێشێلکارانی مافی مرۆڤ./.