بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەرچەندە زیاتر سەبارەت بە دیاردەی خەمۆکی بزانیت، زیاتر دەتوانیت یارمەتیدەر بیت بۆ کەسی بەرامبەر کاتێک تووشی ئەو نەخۆشییە بووە.
نیشانەکانی خەمۆکی جۆربەجۆرن و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕدرێن. دەکرێت ئەمانە بەشێک بن:
هەستکردن بە بێتاقەتی، ڕژانی فرمێسک، گۆشەگیری، بێهیوایی، توڕەیی ڕادەبەدەر، لە دەستدانی حەز و خولیا بۆ زۆر شتی ڕۆژانە، ماندووێتی و بێهێزی و نەمانی حەزی خواردن و دابەزینی کێش.
ئەم ڕێگایانە بۆ یارمەتیدانی توشبووانی نەخۆشی خەمۆکی بەکار دێت:
قسەی بۆ بکە، پێی بڵێ کە چیت لەودا بینیوە و بۆچی نیگەرانیت لەو بارەیەوە.
بۆی ڕوون بکەرەوە کە خەمۆکی حاڵەتێکی تەندرووستییە، تایبەت نییە و پەیوەندی نییە بە لاوازی کەسەکەوە، بە گشتی لە ڕێگای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکییەوە چارەسەر دەکرێت.
پێشنیاری بۆ بکە سەردانی پزیشکی شارەزا بکات، لە بەر ئەوەی کە لای چاودێرێکی پزیشکی شوێنێکی باشە بۆ دەسپێک، هەروەها پێی بڵێ کە دەبێت ڕاوێژکارێکی دەروونیش ببینێت.
پێی بڵێ کە پرسیار و سەرنجەکانی لای خۆی یادداشت بکات بەر لە چوونی بۆ لای پزیشک یان ڕاوێژکارەکە، بۆ ئەوەی هیچ بۆشاییەک بۆ هەستەکانی بە جێ نەهێڵێت کە لە دواییدا دووبارە ببێتەوە هۆی سەرهەڵدانەوەی حاڵەتەکە.
ئەگەر خەمۆکی کەسێک توند بێت یان ئەگەر مەترسی لە سەر ژیانی هەبێت، پەیوەندی بە چاودێری تەندرووستی، چاودێری تەندرووستی دەروونی یان خزمەتگوزارییە پزیشکییە فریاگوزارییەکانەوە بکە./.