بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا گرنگترین زانیارییەکان سەبارەت بە سستبوونی دڵ دەخرێنەڕوو.
سستبوونی دڵ واتە دڵ توانای گواستنەوەی خوێنی نییە بۆ بەشەکانی جەستە بە شێوەیەکی کارا، نەخۆشییەکی درێژخایەنە بە تێپەڕبوونی کات ئەگەر چارەسەر نەکرێت حاڵەتەکە خەراپتر دەبێت، بەڵام دەتوانرێت کۆنتڕۆڵی نیشانەکانی بکرێت.
لەوانەیە نیشانەکانی لەناکاو و خێرا دەربکەون و لێرەدا پێی دەوترێت سستبوونی توندی دڵ، یان ڕەنگە نیشانەکانی وردە وردە لە ماوەی چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێکدا دەربکەون و لێرەش پێی دەوترێت سستبوونی درێژخایەنی دڵ.
لێرەدا ئەو نیشانە سەرەکییانە دەخەینەڕوو کە ئاماژەن بۆ سستبوونی دڵ:
١. تەنگەنەفەسی دوای ئەنجامدانی چالاکییە سادە و ئاسانەکانی ڕۆژانە.
٢. هەستکردن بە ماندوێتی زۆربەی کاتەکان.
٣. ئاوسانی پاژنە و پێیەکان.
٤. کۆکەی بەردەوام.
٥. خێرابوونی لێدانی دڵ.
٦. بێئاگایی لە خواردن.
بە زۆری سستبوونی دڵ بەهۆی چەند گرفت و نەخۆشییەکەوە ڕوودەدات کە کاریگەری لە سەر دڵ هەیە لێرەدا گرنگترین هۆکارەکان دەخەینەڕوو کە دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکە، کە بریتین لە:
نهخۆشی دڵ.
بەرزی فشاری خوێن.
نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ.
ناڕێکی لێدانی دڵ.
شەکرە.
قەڵەوی.
نەخۆشی زگماکی دڵ.
زیادبوونی غودەی دەرەقی.
زۆر بەکارهێنانی مەی و ماددە هۆشبەرەکان.
کەمخوێنی./.