بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: ڕێکەوتنی گواستنەوەی غازی ڕووسیا بۆ ئێران، ڕێکەوتنێکی کەم وێنە لە بەرزبوونەوەی پشکی بازرگانیی غازی ئێران لە جیهان و دوایین یادگاری دیپلۆماسی چالاکی وزەی شەهید ڕەئیسییە.
ناوبراو ڕایگەیاند: بەدەر لە دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات، ئەم ڕووداوە گرنگە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بوونی ئێران بە ناوەندی غازیی ناوچەکە.
بە پێی ڕێکەوتنێکی نێوان تاران و مۆسکۆ، بڕیارە غازی ڕووسیا هەناردەی ئێران بکرێت./.