بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پیاز یارمەتیدەرە لە ڕێگریکردن لە جەڵتەی گەرما و ئەو کاریگەرییە نەرێنییانەی بە هۆی گەرماوە لە سەر جەستە درووست دەبێت، چونکە پیاز پڕە لە ماددە خۆراکییە گرنگەکان لەوانە ڤیتامین سی کە بەرگری جەستە و بەرهەمهێنانی کۆلاجین باشتر دەکات، ئەمەش یارمەتی پاراستنی تەندرووستی پێست دەدات، لە گەڵ ترشی فۆلیک کە گرنگە بۆ دابەشبوونی خانەکان و دروستکردنی DNA، هەروەها پۆتاسیۆم کە پێویستە بۆ کارکردنی دەمارەکان و ڕێکخستنی پەستانی خوێن، ڕیشاڵی زۆری تێدایە بەم شێوەیەش یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات.
هەروەها پیاز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنە کە تەندرووستی دڵ باشتر دەکات.
لێرەدا حەوت سوودی پیاز دەخەینەڕوو کە گرنگە بیکەیتە ناو خۆراکی هاوینەتەوە:
1 – پیاز ڕێژەیەکی بەرزی ئاوی تێدایە، ئەمەش یارمەتی جەستە دەدات بە شێداری بمێنێتەوە لە کەشوهەوای گەرمدا.
2 – پیاز بە کاریگەری ساردکەرەوە ناسراوە، یارمەتی دابەزاندنی پلەی گەرمی جەستەت دەدات.
3 – پیاز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر وەک ڤیتامین سی کە یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە دەدات، خانەکان لە فشاری ئۆکسجین دەپارێزن و ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن کەم دەکاتەوە.
4 – ڕێژەی زۆری ڕیشاڵی ناو پیاز یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات و جوڵەی ڕیخۆڵەکان باشتر دەکات.
5 – پیاز تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە، یارمەتی کەمکردنەوە کێشەکانی هەناسەدان دەدات.
6 – پیاز تەندرووستی پێست باشتر دەکات، ڕێگری دەکات لە پیربوونی پێشوەختە.
7 – یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن دەدات ئەمەش وایکردووە زیادکردنێکی گونجاو بێت بۆ ژەمەکان بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە./.