بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەبدولوەهاب سەکر فەرماندەی هێزی پاسەوانی سنوری عێراق و لیوا ئەحمەد عەلی گودەرزی هاوتا ئێرانییەکەی لە خاڵی سنوری خۆسرەوی کۆبوونەوە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا ڕەوشی پەیوەندییەکان، کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان و ئامادەیی بۆ ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێنیان تاوتوێ کرد.
هەر دوو فەرماندەی پاسەوانی سنوری ئێران و عێراق سەبارەت بە چالاککردنی کۆمیتە ئەمنییە هاوبەشەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان و ڕێگری لە هاتووچۆی نایاسایی و دیاردەی قاچاخ، بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد./.