بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی وەتەن ی سوری لە سەر زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاندووە کە هەنگاوی پێشبینیکراو و جیدی بۆ گەڕانەوەی سوریا و تورکیا بۆ سەر مێزی دانوستان بوونی هەیە.
سەرچاوەکانی وەتەن ڕایانگەیاندووە کە کۆبوونەوەی داهاتووی سوریا و تورکیا لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوە دەچێت و ئەمەش هەنگاوی دەستپێکردنی ڕەوتێکی درێژخایەنی دانوستانەکان دەبێت کە ڕەنگە بگاتە لێکتێگەیشتنی سیاسی و مەیدانی.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە تورکیا داوای لە ڕووسیا و عێراق کردووە تا بە بێ ئامادەبوونی هیچ لایەنێکی سێهەم و بە دوور لە میدیاکان لە سەر مێزی دانوستانە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و سوریا ئامادە بن و سەبارەت بەو وردەکارییانەی کە بڕیارە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات زیندوو بکاتەوە، وتووێژ بکەن.
ڕۆژنامەی وەتەن ڕایگەیاندووە کە هەنگاوی دانوستان و وتووێژ بۆ نزیکبوونەوەی ئەنکەرە و دیمەشق لە لایەن سعوودیە و ئیمارات و هەروەها و وڵاتانی ڕووسیا، چین و ئێران پێشوازی لێکراوە.
پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا خواستی وڵاتەکەیی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سوریا ئاشکرا کردبوو./.