بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپە ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت پاش مانگێک یان مانگ و نیوێک لە گەڵ سەرۆک کۆماری سوریا کۆببێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەردۆغان باس لە کۆبوونەوەی هەواڵگریی نێوان تورکیا و سوریا دەکات بەڵام دەکرێت پەیوەندییەکان بۆ ئاستی دیپلۆماسی و سیاسیدا بەرەو گۆڕانکاری ببرێت، بە تایبەت ئەوەی کە وەزیری دەرەوەی ئێستا سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری بووە و ئەمەش بەستێنی گونجاوی خوڵقاندووە بۆ کۆبوونەوە و وتووێژە سیاسییەکانی نێوان هەر دوو وڵات.
ئۆزگور ئۆزەل ڕایگەیاندووە کە جەهەپە دەیەوێت لەو دەرگا داخراوەدا بدات و پەیوەندی دیپلۆماسی لە گەڵ سوریا درووست بکاتەوە.
سەرۆکی جەهەپە ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە پێش کۆبوونەوە لە گەڵ بەشاری ئەسەد، لە گەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی تورکیاش کۆببێتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕێنماییەکی ئەتاتۆرک سەبارەت بە دراوسێکانی تورکیا ” ڕێز لە یەکگرتوویی خاکی دراوسێ بگیرێت، دەست لە کاروباری ناوخۆیی دراوسێکان وەرنەدرێت و هەروەها لایەنی دەرەوەی دەوڵەتی دراوسێ بە بەرامبەری خۆت مەزانە ” داوای لە بەشار ئەسەد کردووە کە هەنگاو بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا – تورکیا بنێت./.