بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەعیم قاسم سەبارەت بە دۆخی لوبنان و شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: ئێمە هەڵوێستێکی ئەرێنیمان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەبووە و سەرەڕای ئەو دۆخەش کە لە بەرەی باشوری لوبنان لە گەڵ دوژمنی زایۆنیستی هەیە، ئێمە بەردەوام ئامادەی ئەم پرسە بووین و هەوڵمان داوە ئاسانکاری لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا بکرێت.
شەڕی باشور نابێتە هۆی جێبەجێنەکردنی ئەرکە ناوخۆییەکان
ناوبراو وتی: ئێمە ئامادەیی تەواومان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی خۆمان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەیە و لە نێوان ئەوەی کە لە باشوری لوبنان و غەززە ڕوو دەدات، لە گەڵ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار جیاوازی دادەنێین، وەک چۆن کە زۆربەی بابەتەکانمان لێک جیا کردووەتەوە و سەرەڕای شەڕ و پێکدادانەکانی باشور، بەڵام ژیانی ئاسایی خەڵک بوونی هەیە، هەر بۆیە ئێمە دەتوانین کاروباری وڵات بەڕێوە ببەین.
خۆڕاگری بنەمایەکی سەرەکییە بۆ سەرجەم حکومەتەکانی لوبنان
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە پیلانگێڕی هەندیک لایەنی سەر بە وڵاتانی ڕۆژئاوا وتی: هەندێک دەڵێن کە خەباتی دژ بە دوژمنی زایۆنیستی لە باشوری لوبنان شەرعییەتی نییە و خەڵک ئەمەیان قبووڵ نییە. ئێمە لە وەڵامدا دەڵێین کە کاروباری وڵات لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەڕێوە دەبرێت و ئەگەر لە 19 بەیاننامەی فەرمی حکومەت لە ساڵی 1989 تا ئێستا بڕوانین، بۆمان دەردەکەوێت کە سەرجەم کابینەکانی لوبنان سەبارەت بە مافی خۆڕاگری هەڵوێستیان هەبووە.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا وتی: هەروەها بەشێک لە کابینەکانی لوبنان بەردەوام جەختیان لە سەر گرنگی سێ گۆشەی ئاڵتونی گەل، خۆڕاگری و سوپا کردووەتەوە. لە لوبنان خۆڕاگری وەک بنەمایەک سەیر دەکرێت و ئەگەر سەیری ئەدای 4 کابینەی ڕابردوو بکەین، بەیاننامەکانی ئەوان سەبارەت بە پشتیوانی لە خۆڕاگری بووە.
پشتیوانی لە غەززە ئەرکی سەرجەم عەرەب و موسڵمانانە
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێمە پێشتر باسمان لەوە کرد کە ناتوانین دەست لە سەر دەست و تەنیا بینەری تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و پشتیوانییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئەو ڕژێمە بین، ئێمە پشتیوانیمان لە برایان و خوشکانی خۆمان لە غەززە کردووە و ئەمەش نەک بەرەی خۆڕاگری، بەڵکوو ئەرکی ئایینی و مرۆیی هەموو عەرەب و موسڵمانێکە، تەنانەت ئەوانەش کە ویژدانێکی ئازادیان هەیە دەبێت بەرگری لە خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە بکەن.
نەعیم قاسم وتی: پشتیوانی ئێمە لە غەززە دەچێتە چوارچێوەی بەرگری لە لوبنان و داهاتووی ناوچەکە. ئەم شەڕەی ئێمە بەشێکی جیانەکراوی داهاتووی لوبنان و ناوچەکەیە بە گشتی و نابێت لە بەرامبەر دوژمنی دڕندەی وەها کە بەردەوام تاوانەکانی زیاتر دەبێت، بێدەنگ ببین./.