بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی ستافی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نێودەوڵەتی شەهیدانی بەرگری لە مەزارە پیرۆزەکان کە ئەم کۆنگرەیە شەممە 29 ی حوزەیران لە شاری مەشهەد بەڕێوەچوو، وتیان: ئامادەبوونی گەنجانی نەتەوە جیاجیاکان لە چوارچێوەی هێزی پاراستن و بەرگری لە مەزارگە پیرۆزەکان بە هەنگاوێکی گرنگ و یەکێک لە هێماکانی تێڕوانینی جیهانیی کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرێت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: هەر بزوتنەوە و شۆڕشێک کە لە بواری ناوچەیی و نێودەوڵەتی تێنەگات و پلان و بەرنامەی بۆی نەبێت، بە دڵنیاییەوە تووشی زیان دەبێت، وەک چۆن کە بزوتنەوە مێژووییەکانی ئێران وەک مەشروتە و بە نیشتمانیکردنی پیشەسازی نەوت بە هۆی سەرقاڵبوونیان بە کاروباری ناوخۆیی و بێ ئاگابوون لە دەستێوەردانی دەرەکی، زیانی پێگەیشت و نەگەیشتە ئەنجام.
بەڕێزیان وتیان: دوژمن پیلانی ئەوەی هەبوو کە بە داگیرکردنی ناوچەکە و هاوکات گوشارە سیاسی و ئابوری و تەنانەت ئایینییەکان بۆ سەر ئێران، دەسەڵاتی ئیسلامی لە ناو ببات بەڵام کۆمەڵێک لە گەنجانی خاوەن بڕوا بە سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم پیلانە پڕتێچووەی ڕەوتی ستەمکاری جیهانییان تووشی شکست کرد.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە پێکهێنان و پڕچەککردن و پشتیوانی داعش لە لایەن ڕەوتی ستەمکاری جیهانییەوە، وتیان: ئامانج لە پێکهێنانی داعش، ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوچەکە بە تایبەت ئێران بوو بەڵام هێزەکانی پاراستن و بەرگری لە مەزارگە پیرۆزەکان ئەم مەترسییە گەورەیان پووچەڵ کردەوە./.