بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامێکی نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو بووەتەوە، هاتووە ” ئەگەرچی ئێران پڕوپاگەندەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ هێرشی سەر لوبنان بە شەڕێکی دەروونی دەزانێت بەڵام لە ئەگەری دەستپێکردنی ئەم شەڕە، شەڕێکی ڕۆخێنەر ڕوو دەدات و سەرجەم بژاردەکان بە تایبەت بەشداری لایەنەکانی بەرەی خۆڕاگری لە سەر مێزە.
لەو پەیامەدا هاتووە کە ” هەر بڕیارێکی هەڵەی ڕژێمی زایۆنیستی کە ژێرخانەکانی لوبنان و ناوچە داگیرکراوەکانی 1948 لە ناو ببات، ناوچەکە دەباتە شەڕێکی هەمەلایەنەوە “./.