بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەیسەم خزعەلی شارەزای کاروباری سیاسی عێراقی ڕایگەیاند کە ئێران لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆمار لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بەڕێوە ببات و لەم بوارەدا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئێران بەرچاو بووە.
خزعەلی ڕایگەیاند کە ئێران لە ماوەی 40 ڕۆژدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری بە پێی بنەماکانی خۆی بەڕێوە برد.
وتیشی کە ئێران سیستەمێکی سیاسی کەم وێنە و بەهێزی هەیە و خەڵک پشتیوانی دەکەن./.