بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ هەینی 28 ی حوزەیرانی 2024 بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکانی خولی چواردەیەمی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا کرد.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پاش دەنگدان، یاد و بیرەوەرییەکانی شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری پێشووی ئیسلامی ئێرانیان بەرز ڕاگرت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ڕۆژی هەڵبژاردنەکان بۆ ئێمەی ئێرانی ڕۆژی شادییە، بە تایبەت ئەو کاتەی کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکە کە بۆ ماوەی چوار ساڵ داهاتووی وڵاتی پێ مسۆگەر دەکرێت. بابەتی گرنگ بەشداری بەرچاوی خەڵکە لە هەڵبژاردنەکان کە بە بۆچوونی من بۆ کۆماری ئیسلامی پێویستییەکی گرنگە.
بەڕێزیان جەختیانکردەوە کە مانەوە و بەهێزیی کۆماری ئیسلامی ئێران بەندە بە بەشداری و ئامادەبوونی خەڵکەوە./.