بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیستفان دوجاریک وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەم ڕێکخراوە سەرەڕای مەترسییەکی زۆر لە دابەشکردنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بەردەوام دەبێت و هێشتا بەرەوپێشچوونێکی ئەوتۆ لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی بۆ باشتربوونی هەلومەرجەکە بەدی نەکراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ کات کەرتی غەززە چۆڵ ناکات.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە تەنیا ڕێگای دەربازبوون لەم دۆخە، ئاگربەستە و نابێت بۆ دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان هیچ بەربەستێک بوونی هەبێت./.