بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا خاڵێکی وەرچەرخانی ڕاستەقینە بەرەو قۆناغی ئازادییە و ڕێکخستنی دۆخی ناوخۆیی فەڵەستین بابەتێکی پێویست و یەکلاکەرەوەیە لە پاش کۆتایی شەڕی زریانی ئەقسا و نابێت هیچ دواکەوتنێک لەمەدا ڕوو بدات.
ناوبراو وتی: ڕێکخستنی دۆخی ناوخۆیی فەڵەستین بابەتێک نییە کە بۆ قۆناغی داهاتوو دوا بخرێت، بەڵکوو دەبێت لە ئێستادا تاوتوێ بکرێت و چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە.
خالید مەشعەل وتی: خۆڕاگری فەڵەستین تێچوو و قوربانیی داوە بەڵام دەسکەوتیشی هەیە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕەوتی سازشت تەنیا تاوان و ئیمتیاز دەدات بە بێ ئەوەی کە دەسکەوتێکی هەبێت و بە تەنیا بینەری پلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە بۆ بەجولەکەکردنی خاکی فەڵەستین، پیرۆزییەکان و درووستکردنی شارۆچکەکان.
ڕاشیگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا دۆسیەی فەڵەستینی بردە قۆناغێکی نوێوە و جوڵەیەکی زۆر باشی بە ڕەوتی خۆڕاگری بەخشیوە./.