بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە چاوپێکەوتنی ئەلکساندر لاورنتیف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە دیمەشق مامەڵەیەکی گونجاوی لە گەڵ سەرجەم دەستپێشخەرییە سیاسییەکان کردووە.
ناوبراو وتی: هەر دەستپێشخەرییەک ئەگەر ڕێز لە سەروەری و دەسەڵات و سەقامگیری سوریا بگرێت سەرکەوتوو دەبێت.
بەشار ئەسەد وتی کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سوریا لە گەڵ تورکیا دەبێت دەستەبەری مەرجەکانی وەک پاراستنی سەروەری، یەکپارچەیی خاک و بەرەنگاربوونەوەی جۆرەکانی تیرۆریزم بکات.
نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیاش بە ئاماژە بە پشتیوانی مۆسکۆ لە دەستپێشخەرییە سیاسییەکان، وتی: هەلومەرجی ئێستا بۆ سەرکەوتنی نێوەندگێڕییەکان لە هەر کاتێکی دیکە گونجاوترە./.