بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی: ئەو ئیسرائیلەی کە غەززەی سووتاندووە و ڕووخاندوویەتی، ئێستا هەڕەشە لە لوبنان دەکات و ئێمە دەبینین کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە پشتەوەی ئەم هەڕەشانەدان و پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن.
ناوبراو وتی: زۆر ترسناکە کە ئەو وڵاتانەی باس لە ئازادی، دادپەروەری و مافی مرۆڤ دەکەن، بوونەتە دیلی دەروونپیسێکی وەک نتانیاهۆ.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە پیلانەکانی نتانیاهۆ بۆ پەرەپێدانی شەڕ لە ناوچەکە دەگاتە کارەساتێکی گەورە و جیهانی ئیسلام و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت کاردانەوەیان لە بەرامبەر ئەم پیلانانەدا هەبێت.
ڕاشیگەیاند کە تورکیا لە گەڵ لوبنان دەبێت و داواش لە وڵاتانی جیهان دەکات لە گەڵ لوبناندا بن./.