بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ وتی ” ئێمە هەوڵی گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران نادەین، ئەم سەرکردایەتییە سیاسییە بمێنێتەوە، ئێمە بە دڵنیاییەوە لە گەڵ ئەوان دەگەینە ڕێکەوتن، ئێران توانایەکی زۆری ئابوریی هەیە، تەنیا دەبێت بۆمبی ناوەکیی نەبێت، هەر ئەمە “.
لێدوانەکەی دوناڵد ترەمپ و پاشەکشەی لە هەڵوێستە توندڕەوەکانی ڕابردووی سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی و هەروەها ڕێکەوتنی داهاتوو لە گەڵ ئێران لە کاتێکدایە کە ناوبراو کاتی خۆی تەنانەت لە گەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکاش کێشەی سیاسی و ئابوریی هەبووە./.