بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تاهیر نونۆ ڕاوێژکاری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا 80 ئەندامی بنەماڵەی ئیسماعیل هەنییە کە هەموویان کەسی سڤیل بوون، شەهید کراون.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لەناوبردنی خۆڕاگری، خەون و خەیاڵێکی زایۆنیستەکانە کە قەد مسۆگەر نابێت.
ڕاوێژکاری ئیسماعیل هەنییە وتی کە تاوانی داگیرکاران لە دژی بنەماڵەی سەرکردەکانی خۆڕاگری و گەلی فەڵەستین لە غەززە، نابێتە هۆی خۆبەدەستەوەدانی خۆڕاگری./.